مووچەی مانگی هەشتی سێ وەزارەت و ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی دابەش دەکرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ لەگەڵ کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت:
بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە
هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
زیندانە سیاسییەکان