ئەمشه‌و یه‌كشه‌ممه، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و وەزیرەکەی سەدریش داوا لە لایەنگرانی دەکات بچنە گۆڕرەپانی تەحریر و خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردووەتەوە محەمەد شیاع سودانی و ئەنتۆنی بلینكن پێشهاته‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌یان تاوتوێكردوه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه كردوه‌ته‌وه‌و به پێویستیان زانیوه قه‌یرانه‌كه په‌ل نه‌كێشێت و ده‌روازه‌كانیش بكرێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه دروست بووه.
هەروەها بلینكن له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێن بەتەواوەتی قبوڵنەکراون و نامانەوێت لەگەڵ ئێران روبەڕوبونەوەمان هەبێت، بەڵام هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان و هاوڵاتیانمان دەگرینەبەر.”
سەبارەت بە ناوه‌ڕۆكی کۆبونەوەكه‌ی لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی:”گفتوگۆیەکی گرنگمان ئەنجامدا.”
هەروەها ساڵح محەمەد عێراقى كە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی: داوا لە برایانی ئیماندار دەكەین, دەستبەجێ رووبكەنە گۆڕەپانی تەحریر, بۆ ناڕەزایی دەربڕینی ئاشتیانە, دژی سەردانی وەزیری دەرەوەی گەورەی شەڕەنگێر ئەمریكاو سوتاندنی وێنەی رابەڕەكانی تیرۆری نێودەوڵەتی خەڵەفاو و بۆگون و ئەوانەی رەزامەندن بە قەسابخانە لە غەزەی خۆشەویست.