بڕیارە بلنکن ئەمشەو بگاتە بەغدا



بڕیارە ئەمشەو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێک بگاتە بەغدا و نوێترین پێشھاتەکانی غەززە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکات.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە بەغدا و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەکەوێت و ھەردولا رەوشی غەززە تاوتوێ دەکەن و پرسی ھێرشکردنەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش لە عێراق، یەکێکی دیکە لەو دۆسیانە دەبێت کە بلینکن لەگەڵ لێپرسراوانی عێراقدا تاوتوێی دەکات.

رەعد تەمیمی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتحیش کە یەکێکە لە ھێزە پێکھێنەرەکانی حکومەتی عێراق، دەڵێت، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغداد، ھەڵوێستی حکومەتەکەی سودانی ناگۆڕێت و جەختدەکەنەوە ئەوەی لە غەززە رودەدات کۆمەڵکوژییە و ٧٠٪ی ئەوانەشی لە غەززە کوژراون، بەو چەکانە کوژراون کە ئەمریکا بۆ ئیسرائیلی ناردون.

شایەنی باسە لەدوای سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی فەڵەستینی کرد و لەگەڵ  بەرپرسانی وڵاتە کۆبووەوە، وابڕیاریشە ئەمشەو بلینکن بگاتە بەغدا و لەگەڵ سودانی کۆببێتەوە.

هەڵمەتێك بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پێت هەڵمەتێك بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
ئیسرائیل بە مەرجێک بە ئاگر بەست ڕازی دەبێت
دوات ئیسرائیل بە مەرجێک بە ئاگر بەست ڕازی دەبێت
پەیوەندیدار