دۆلار بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێتە هاوردەکارانی ئەم بەرهەمانە



وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دوپاتیكرده‌وه‌، 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌درێته‌ به‌و بازرگانانه‌ی كه‌ خۆراك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاوردە ده‌كه‌ن.
موسه‌نا فه‌ریجی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “ئەسیر ئەل غورەیری وەزیری بازرگانی، ڕێنمایی کردنەوەی 7 سەنتەری نوێی بازرگانی کردووە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا، بەمەش ژمارەکە گەیشتە 15 سەنتەری بازرگانی لە هەموو پارێزگاکان،، تا كۆتایی ساڵی 2024یش، كۆی گشتی سه‌نته‌ره‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێنه‌ 30 سه‌نته‌ری بازرگانی ئاست به‌رز كه‌ سه‌رجه‌میان پشت به‌ سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی (باركۆد) ده‌به‌ستن بۆ فرۆشتن.

باسی لەوەشکردووە، وه‌زیری بازرگانی رێنمایی ده‌ركردوه‌ كه‌ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌رزبێته‌وه لە بازارەکاندا‌، راسته‌وخۆ هاورده‌كردنی دەستپێبکات به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌ بازاڕه‌كان.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سنورداركردنی مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كه‌ره‌سته‌ی خۆراك، كاره‌بایی، یان ده‌رمانسازی هاورده‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها پلاتفۆرمی بانكی ناوه‌ندی بۆ هەموان بەردەستە،

وتیشی، داوای لە “بازرگانانی خۆراک دەکەین کە توانای کڕینی عێراقییەکان لەبەرچاو بگرن، هەروەها دوور بکەونەوە لەو تەماحەی کە تووشی هەندێک کردووە”، هاوکات پاڵپشتی ئەو بارزگانانە دەکەن و دۆلاریان بە نرخی پاڵپشتیکراوی بانکی ناوەندی پێ دەدەن کە 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینارە.

ئەو وەزیرە ئیسرائیلییەی داوای بەكارهێنانی “چەكی ئەتۆمی” كرد سزادرا
پێت ئەو وەزیرە ئیسرائیلییەی داوای بەكارهێنانی “چەكی ئەتۆمی” كرد سزادرا
دوات بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەنیدر