سەرەڕای چەندین ڕێكاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار و پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی عێراقی “دینار”، بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 163 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕی نزیكەی 224 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە نزیكەی 24 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە و بڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو.