ڕۆژی شەممە، نووسینگەی سەربازی محەمەد شیاع سودانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق کاروانی نوێی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی گەمارۆدراوی غەززە ڕەوانە کرد.
یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ڕایگەیاند، عێراق کاروانی سێیەمی کەرەستەی فریاگوزاری و یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی غەززە کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانی هاوکارییە نوێیەکە بریتییە لە ١١ تۆن یارمەتی مرۆیی و پزیشکی کە لە هاووڵاتیانی عێراق کۆکراوەتەوە لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەی لە ژێر ڕێنمایی سەرۆکی حکومەت پێکهێنراوە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان.