لیژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی لەبارەی کاری لیژنەوەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” پرۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوڕێیانی دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی؛ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی و لە پێویستیە لە پێشینەییەکانی ئەم قۆناغەی کاری ڕێکخراوەییمانە و کۆتایی نەهاتووە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:”لە هەشت مانگی رابردودا، لەگەڵ دەیان کاراکتەر و کەسایەتی دیاری گۆڕان کۆبونەوە و دیدار و دانیشتنمان هەبوە و خاڵی هاوبەشمان لە خاڵە جیاوازەکان زیاتر بوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچونەکان دەخەینەوە بەردەم جڤاتی نیشتیمانی”.
”ئەگەرچی ئەنجامەکان لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانمان وەک پێویست نەچووەتە پێش، بەڵام پڕۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتوە و سوپاسی ئەوانە دەکەین بەپیرمانەوە هاتون، ئەوانەشی لەم قۆناغەدا بە هەر هۆکارێک لەگەڵمان نابن؛ دڵنیاین لە داهاتوییەکی نزیکتردا لە پرۆژەیەکی گەورەتردا بەیەکەوە لە خزمەتی میللەتەکەمان بەردەوام دەبین” ئەوەش بەگوێرەی راگەیەندراوێکی لیژنەکە.
لیژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەکە لەبارەی وتارێکی ئەندامێکی لیژنەکەمان، کە ڕایگەیاندووە پڕۆسەی ئاشتەوایی تەواو بوە دەڵێت:” ئێمە ڕایدەگەیەنین ئەوە بۆچونی کەسی خۆیەتی و ڕای لیژنەکە و راستگۆیانە نییە”.