بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی فریودانی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی نوشتە و جادوو ( ١٩ )کەسی دەستگیرکرد.
روونیشیکردۆتەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە فریودانی هاوڵاتیان، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند هەڵمەتێکدا (نۆزدە)کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نوشتە و جادوو دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی کە بۆمەبەستی نوشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بەکاریان هێناوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ( ٤٥٦ )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.