سبەینێ‌ نەوت لە 5 ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی خشتەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری پارێزگاكە ئاشكرا دەكات، كە سبەینێ‌ لە 5 ناوچەی دەورووبەری سلێمانی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە، كە هەر خێزانێك بڕی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت بەجۆرێك لە ناو شار بە 103 هەزار و 500 دینارە و لە دەرەوەی شارە بە 104 هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ یەک شەممە نەوتی سپی لە دەورووبەری شار نەوت دابەش دەكرێت لەو ناوچانەی، كە هێشتا نەوتیان پێ‌ نەگەیشتووە یان ئەو ناوچانەی، كە هێشتا هەندێك ماڵ ماون نەوت وەربگرن.

وتیشی، “سبەینێ‌ نەوت لە سنوری قەزای شارەزوور لە هەڵەبجەی تازە دابەش دەكرێت لەگەڵ ئەو ناوچانەی لە پێنجوێن و پیرەمەگروون و چوارتا و ڕانیە ماون نەوت وەربگرن”.

جەختیشی كردەوە، لەناو شار دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی 8دایە و بەردەوامن و دواتر مەڵبەندی 9 و 10 دابەش دەكرێت.

 

بڕیارە سبەینێ پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک
پێت بڕیارە سبەینێ پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک
گۆشت لە هەرێم بە 4500 دینار دابەش دەكرێت
دوات گۆشت لە هەرێم بە 4500 دینار دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر