ئەستێرەی دیاری فەرەنسی و یانەی ئیتیحادی سعودی کەریم بنزیما گەیشتە هەولێری پایتەختی کوردستان و لەلایەن ئومێد خۆشناوەوە پێشوازی لێکرا.
ئێوارەی رۆژی شەممە، کەریم بنزیما، خاوەنی باڵۆن دۆری ساڵی رابردوو، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و هێرشبەری ئێستای یانەی ئیتیحادی سعودیە، بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی قوە جەوییە لە خولی یانە پالەوانەکانی ئاسیا گەیشتە هەولێر.
شاندی یانە سعودییەکە لەلایەن بەرپرسانی وەرزشیی کوردستان و یانەی جەوییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و هاندەران بۆ پێشوای بنزیما ئامادەبوون و وێنەیان لەگەڵ گرت.
یانەی ئیتیحادی سعودی و پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی سعودییە، لە رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، لە کۆمەڵەی سێیەم یارییدەکات، یانەکە بە 9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە و جەوییە لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ.
رۆژی دووشەممە کاژێر 15:00 لە یاریگەی فرانسۆ هەریری، هەردوو یانەی قوە جەوییە و ئیتیحاد لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، کەریم بنزیما و ئێنگۆلۆ کانتێ لەگەڵ یانە سعودییەکەن و بەشداری لە یارییەکەدا دەکەن.