وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئوردن دەکات



بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بگاتە عەممانی پایتەختی ئوردن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، بلینکن لە عەممان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و سعودیە و میسر و قەتەر و ئیمارات کۆدەبێتەوە.

ئەوەخراوەتەڕوو، تەوەری کۆبوونەوەکەی بلینکن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان باسکردنە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و هەوڵدەدرێت لەڕیگەی گفتوگۆکانی نێوانیانەوە چارەسەرێک بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بدۆزنەوە.

هاوکات، بڕیارە باس لە خێراتر کردنی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هاوڵاتییانی لێقەوماو بکرێت.

لەبارەی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێت لەبارەی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت
سلێمانی: هاووڵاتیان یەک بەرمیل نەوتیان لە ماوەی ٩ ساڵ وەرگرتووە
دوات سلێمانی: هاووڵاتیان یەک بەرمیل نەوتیان لە ماوەی ٩ ساڵ وەرگرتووە
پەیوەنیدر