بەپێی ماڵپەڕی فەرمی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ، لە شەوی رابردووەوە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 8 گەشتی هاتن و 5 گەشتی رۆیشتنی فڕۆکەخانەکە، هەڵوەشاونەتەوە.
شەوی رابردوو وا بڵاوکرایەوە، کە بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش رەتیکردەوە هێرشکرابێتە سەر فڕۆکەخانە،
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی گەشتەکان بەرووداوی وتووە: “دۆخەکە ئاساییە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایین.”
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هەریەک لە گەشتەکانی رۆشتنی ئیستەنبووڵ لە کاتژمێرەکانی 02:50، 03:35 و07:35، نەجەف لە 03:45، دۆحە لە 04:30 و عەمان لە 06:00 هەڵوەشاونەتەوە.
تا ئێستا بەفەرمی هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتانەوە نەدراوە، بەڵام لە دوای ئەوەی دەنگۆی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاو بووەوە، ئەو گەشتانە راگیراون.