کشتوکاڵی هەولێر، جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە فۆڕمی جووتیاری ڕاستەقینە پربکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئاگاداری سەرجەم جووتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە کە پێویستە لەماوەی (45) رۆژدا لە رێکەوتی (1/11/2023) تا (15/12/2023) فۆڕمی زانیاری جووتیاری راستەقینە پڕبکەنەوە لە سنوری بەرێوبەرایەتی گشتی کشتوکالی هەولێر ،
فۆڕمەکە ئاماژە دەکات بە (ناوی جووتیار و رووبەری زەوی داچێنراو و پڕشتی پشبینیکراو) بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی وەرگرتن.
ساڵانە جووتیارانی هەرێم لەکاتی بەبازاڕکردن و پێدانی بەرهەمەکانیان بە حکومەت دووچاری گرفت و کێشەی زۆر دەبنەوە، حکومەتی هەرێم پێشتر ڕایگەیاندبوو، پلانیان هەیە بۆئەوەی ڕێکخستنەوەی تەواو بکەن بۆ جووتیاران و هاوکات یارمەتیدەرێکی سەرەکیشیان بن بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانیان.