بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە ١١ ملیۆن دیناری لە هاووڵاتییەک دزیووە و ئۆتۆمبیلی پێکڕیووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی لەهاوڵاتییەك دزی بوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی ١١ ملیۆن دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئوتومبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بوەو، دوای لێكۆڵینەوەكان تۆمەتبار دانی بەوەدا نا كە ئوتۆمبێلەكەی بەپارە دزراوەكە كڕیووە.
تۆمەتباران (أ، ف، م) لەدایكبووی ١٩٨٧ دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.