سبەینێ‌ نەوت لە ناوچەیەكی سلێمانی دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ نەوت لە سنووری قەزای شارەزوور لە زەڕایەن دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدای ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەش كردنی نەوت بەردەوامە و سبەی پێنج شەممە 2ـ11ـ۲٠۲۳ نەوت لە سنوری قەزای شارەزوور لە زەڕایەن دابەش دەكرێت.

ماوەی مانگێكە دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەستی پێكردووە و بەرمیلێكی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان و لە ئێستاشدا دابەشكردنی نەوت گەیشتۆتە ناو شاری سلێمانی.

پێشتر تەها جەمال، بەرپرسی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی نەوت و ئەگەر بەو بڕەی ئێستا نەوت دابین بكرێت، سەرجەم هاووڵاتیان بەرمیلێك نەوتیان پێ‌ دەدرێت.

“چیتر رێگەنەدرێت ژیانی خەڵک بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان”
پێت “چیتر رێگەنەدرێت ژیانی خەڵک بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان”
بۆ ئەو کەسانەی فۆرمی خوراکیان کەرکوکە دامەزراندن دەکرێتەوە
دوات بۆ ئەو کەسانەی فۆرمی خوراکیان کەرکوکە دامەزراندن دەکرێتەوە
پەیوەنیدر