لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە لێک دوورکەوتنەوەی خۆیان و ئەنجومەنی باڵا کردووە و باسی کێشەکانیان خستۆتەڕوو.
لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەڵێت،”نیگەرانین لەو کێشەو هەڵایانەی لەسەندیکاکەماندا هاتوونەتە تەئاراوەو بوونەتە بابەتی میدیاو سۆشیال میدیا. بەو پێیەی بەشێک لەو دەنگۆو باس و بڵاوکراوانە پەیوەندیی دارن بەئێمەوەو ئێمەش وەک بەرپرسیارێتی سەرشانمان و پیشەیی بونمان بەپێویستی دەزانین سەرنجی خۆمان بخەینە ڕوو”.
هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات،ئەم کێشەیە لەدوای کۆنگرەو سەرەتای دەستبەکاربونمان لەم خولەی سەندیکا ڕاستەوخۆ سەری هەڵداو ئێمە ئەندامانی لق درکمان پێکردو هەتا دەهات زیاتر دەبوون، بەبێ چارەسەریش مانەوە، ئێمە چەندین جار دەستمان خستە سەر برینەکان و داوامان لە ئەنجومەنی باڵای سەندیکا کرد، لیژنەیەک بنێرن بۆ دانیشتن لەگەڵمان، تا راستیەکان بۆ هەموان رون ببێتەوە و کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام بەداخەوە ئەمە ئەنجام نەدراو کێشەکان زیاتر بوونە کەسی و بابەتی لابەلا، لقی سلێمانی و ئەنجومەنی باڵا لەپانتاییەکی زۆردا لێک دورکەوتنەوە، هەموو ئەمانەو بەو هەڵایانەی ئێستاشەوە کەدەکرێن، دورە لەئەتەکێتی کاری ڕێکخراوەیی و پێکەوەیی ..
دەقی رونکردنەوەکە:
ڕونکردنەوەیەک لەدەستەی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانەوە
نیگەرانین لەو کێشەو هەڵایانەی لەسەندیکاکەماندا هاتوونەتە تەئاراوەو بوونەتە بابەتی میدیاو سۆشیال میدیا. بەو پێیەی بەشێک لەو دەنگۆو باس و بڵاوکراوانە پەیوەندیی دارن بەئێمەوەو ئێمەش وەک بەرپرسیارێتی سەرشانمان و پیشەیی بونمان بەپێویستی دەزانین سەرنجی خۆمان بخەینە ڕوو..
ئەم کێشەیە لەدوای کۆنگرەو سەرەتای دەستبەکاربونمان لەم خولەی سەندیکا ڕاستەوخۆ سەری هەڵداو ئێمە ئەندامانی لق درکمان پێکردو هەتا دەهات زیاتر دەبوون، بەبێ چارەسەریش مانەوە، ئێمە چەندین جار دەستمان خستە سەر برینەکان و داوامان لە ئەنجومەنی باڵای سەندیکا کرد، لیژنەیەک بنێرن بۆ دانیشتن لەگەڵمان، تا راستیەکان بۆ هەموان رون ببێتەوە و کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام بەداخەوە ئەمە ئەنجام نەدراو کێشەکان زیاتر بوونە کەسی و بابەتی لابەلا، لقی سلێمانی و ئەنجومەنی باڵا لەپانتاییەکی زۆردا لێک دورکەوتنەوە، هەموو ئەمانەو بەو هەڵایانەی ئێستاشەوە کەدەکرێن، دورە لەئەتەکێتی کاری ڕێکخراوەیی و پێکەوەیی ..
بۆیە دەمانەوێت بڵێین لەسەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا کە وێستگەی هەستیاری کارکردن بوون، لەجیاتی هەنگاونان بۆچارەسەری پابەندبوونی کاری ڕێکخراوەیی و پێکوەییمان بێ چارەسەر مانەوەو کێشەکان گەورە تربون .
سەبارەت بەکێشەی داراییش کە باس لە ژمارە کراوە ئەوەنەی ئێمە ئاگاداربوین بەم شێوازە بوە:
یەکەم- بڕی پەنجاو حەوت ملێۆن دیناری پایتەختی ڕۆشنبیری لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی دراوە بەسکرتێری لق بۆ چاپکردنی کتێب و هەندێک چالاکی پاکتاوکردنیشی سکرتێری لق و ئەو بەڕێوبەرایەتیە کردویەتی .
دووهەم-ئەو بڕە پارەیەی ئابونە کە باسی لێوە دەکرێت گوایە نەگەڕاوەتەوە، لقەکەمان لێی بەرپرسیارەو بریتی بوە لەپارەی ئابونە، وێڕای گۆڕانی مانگانەی مدەوەر کەبۆ کرێی بارەگاو کرێی ئاوو كارەبا ، پەڕاوگە، میونداری و پێداویستی تری ڕۆژانە، ئەمانەش مانگانە بەپاکتاویی گەڕاوەتەوە بۆ ژمێریاری ئەنجومەنی باڵا ، چەندین جاریش دەست خۆشیان کردوە.
ئەگەرچی بابەتی گەڕانەوەی ئابونە بابەتێکی پەیڕەویە، پێشتر تەواوی ئابونە گەڕاوەتەوە ئەنجومەنی باڵاو مانگانەش پێشینەیەک دراوە بەلق بۆ خەرجیەکانی، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و نەمانی پێشینەی لقەکان ئیتر نەتوانرا پارە بگەڕێنینەوە، هەژمارێکی بانکی دروستکراو خرایە بانکەوە بۆ خەرجی لق ..
وەک گیانی بەرپرسیارێتی و پیشەییانەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدوداچون بۆ ڕاستی و دروستی بابەتەکان، داوا لەئەندامانی باڵای ئەنجومەن دەکەین بۆ لەنزیکەوە بەئاگابوون و ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک سەردانی لقی سلێمانی بکەن ..
لەگەڵ ڕێزدا
دەستەی لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
1/11/2023
ئازاد حەمە خورشید
هاوڕێ لوقمان زیندانی
تارا بایز ئاغا
هانا شوان