سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدە دیاری کرا و خشتەی کارکردنیشی گۆڕدرا



کرێی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 10 دەستنیشان کرا و پێدانی کارەباش لە مانگی 11 کەم دەکرێتەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و نرخی یه‌ك ئه‌مپێری له‌ ناو شاری سلێمانی بە (6.500) بۆ (7.000) دینار دەستنیشان کرد‌.

ڕوونیشیکردەوە کە به‌هۆی جیاوازی كارکردنى مۆلیدەكان‌ له ‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌باش جیاواز ده‌بێت.

کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدە بۆ مانگى 11 گۆڕانکارى تێدادەکرێت و مۆلیدەکان تەنیا لە نێوان 12ى نیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کار دەکەن واتە لە 1ى شەو تا 12 نیوەڕۆ کارناکەن جگە لە بەیانیان کە 6:30 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن.

هاوکات بەیانیانی هەینى و پشووە فەرمییەکان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان، له‌ كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیدە و پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتییان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن مۆلیدەكه‌ سزا ده‌درێت.

چ ئەندامێکی جەستە لە دڵ بۆ مرۆڤ گرنگترە؟
پێت چ ئەندامێکی جەستە لە دڵ بۆ مرۆڤ گرنگترە؟
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو: تەنها سەرچاوەی بژێویمان مووچەیە
دوات پزیشکانی نیشتەجێی خولاو: تەنها سەرچاوەی بژێویمان مووچەیە
پەیوەنیدر