ئەمڕۆ جوارشەممە، ئیڤان فایەق جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند زیاتر لە یەک هەزار ئاوارەی یەزیدی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی حێراق ئاماژەی بەوەکرد، یەک هەزار و ١٥٠ ئاوارەی ئێزیدی لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکانەوە لە پارێزگای دهۆک گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی سنوری قەزای شەنگال.
باسی لەوەشکرد، ناوچەکان و گوندەکانی ناوچەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێێەکان لە هەردوو پارێزگاکە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پارێزراون.”
وتیشی، “وەزارەت دڵنیایی داوە لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە کەمپەکانەوە بۆ ناوچەکانیان و ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لە ئاوارەکان لە کەمپەکانی دهۆکەوە بۆ ناوچەکانیان لە شەنگال دەگەڕێنەوە.