ئەمریکا ٣٠٠ سەربازی دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات



ئەمریکا ٣٠٠ سەربازی دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەش دەڵێت: لە رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمەوە، رووبەڕووی٢٧ هێرشی جۆراوجۆر بونەتەوە.

پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی ٣٠٠ سەربازی دیکەی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کە ئامانج لە ناردنی ئەو سەربازانە، زیادکردنی توانای وەڵامدانەوەیە لە ناوچەکەدا.

راشیگەیاند، ئەو سەربازانە ناچنە ئیسرائیل، ئامانجی ناردنی ئەو سەربازانەش، بۆ زیادکردنی توانای وەڵام دانەوەیانە لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزەکانیان لە سوریا و عێراق لە رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمەوە، رووبەڕووی ٢٧ هێرشی جۆراوجۆر بونەتەوە.

 

شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
پێت شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
یاسین مەحمود: 30 پڕۆژە مۆڵەتیان پێ‌ درا و 20 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
دوات یاسین مەحمود: 30 پڕۆژە مۆڵەتیان پێ‌ درا و 20 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
پەیوەنیدر