پارتی بۆ گفتووگۆ لەگەڵ یەكێتی ئامادەیە



 

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی نامەیەكیان بۆ یەكێتی ناردووە و لە ناوەڕۆكەكەیدا ئەوەیان پێوتووە، پێویستە كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەربكرێن. دووپاتیشدەكاتەوە، پارتی بڕیاریداوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كورستان و بەتایبەت لەگەڵ یەكێتی كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ئەو نامەیەی پارتی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان بۆ یەكێتی ناردووە بۆ میدیای حیزبەكەی رایگەیاند، ناوەڕۆكی نامەكەی پارتی ئەوە بووە كە چارەسەركردنی كێشەكان لەنێو راگەیاندندا ناكرێت، بەڵكو پێویستە هەردوولایەن كۆبوونەوەی هاوبەش بكەن. ‌

وتیشی، “ئێمە وەكو پارتی ئامادەین بۆ ئەوەی كۆبوونەوە بكەین و لە نامەكەماندا ئەوەی تێدایە، ئەگەر ئێوه (یەكێتی)‌ تێبینیتان لەسەر هەندێك بابەت هەیە، ئێمەش زۆر تێبینیمان لەسەر هەندێك بابەت هەیە، بەڵام ئەمە هەمووی پێویستی بە دانیشتن و كۆبوونەوە هەیە، بۆیە ئێمە ئامادەین بۆ كۆبوونەوە و چارەسەركردنی كێشەكان”.

لەبارەی وەڵامدانەوەی نامەكەی پارتی كە ئاراستەی یەكێتی كراوە، ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی راشیگەیاند، نامەكە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی بۆ یەكێتی نێردراوە، بەڵام یەكێتی بەشێوەیەكی فەرمی وەڵامی ئەو نامەیەی نەداوەتەوە، چونكە پێشتر یەكێتی بروسكەیەكی بۆ پارتی ناردبوو و ئەوانیش وەڵامی ئەو بروسكەیەیان داوەتەوە.

سەبارەت بە وادەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان پارتی و یەكێتی، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیكردەوە، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە چاوەڕێی وەڵامی یەكێتی دەكەن و جەختیشیكردەوە لەوەی، وەك پارتی بڕیاریانداوە لەگەڵ یەكێتی و لایەنە سیاسیییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

مەحموود محەمەد وتیشی: “دەبێت كێشەكان چارەسەربكرێن، دەبێت رێگە بدۆزینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، توانای ئێمە، سیاسەت و بەخەمەوەبوونی ئێمە لەوەدایە كە ئێمە چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە.. ئەگەر كێشە نەبێت توانای حزبەكانیش دەرناكەوێت”.

 

یاسین مەحمود ڕەشید: ئەوەی بە ناوی خزمەتگوزارییەوە لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان وەردەگیرێت کارەساتە
پێت یاسین مەحمود ڕەشید: ئەوەی بە ناوی خزمەتگوزارییەوە لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان وەردەگیرێت کارەساتە
مۆسكۆ بە بڕیارێكی توند لە كۆبانێ ئەردۆغانی شۆك كرد
دوات مۆسكۆ بە بڕیارێكی توند لە كۆبانێ ئەردۆغانی شۆك كرد
پەیوەنیدر