وتەبێژی حكومەتی هەرێم كاتی هاتنی پارەی مووچە ئاشكرادەكات



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” دەبێت لەم هەفتەیەدا بەغدا ٧٠٠  ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان٢٤ـی لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” دەبوو هەفتەیەک پێش ئێستا بەغدا ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم بناردایە، ئەگەر بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا بگات”.

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا وتی: “وەزارەتی دارایی عێراق داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو، ئەوەی پێویست بوو، بۆیان نێردراوە، بۆیە پێویستی نەدەکرد شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا”.

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دوات یونسێف: “غەززە بووە بە گۆڕستانی منداڵە فەلەستینییەکان”
پەیوەنیدر