ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مەمەی شیری منداڵ درا



قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری له‌سه‌ر مه‌مه‌ی شیری منداڵ ده‌دات و ڕایگەیاند، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی پله‌به‌ندی و قه‌باره‌كه‌یه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مه‌شیردا گرت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی قه‌باره‌ و پله‌به‌ندی و ژماره‌‌ی سه‌ر ئه‌و مه‌مه‌شیرانه‌ی كه‌ شیری منداڵی تیادا ده‌گیرێته‌وه‌، لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌ی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مكه‌ شیری ساخته‌كراودا ده‌گرێت، كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌خاته‌ سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و به‌تایبه‌تیش كۆئه‌ندامی هه‌رس.

ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و مه‌مكه‌ شیره‌ی لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌، ساخته‌كراوی ماركه‌ی (AVENT)ـی جیهانییه‌، له‌ بری (ML30) ئاو بۆ گرتنه‌وه‌ی شیر ته‌نها (ML15) ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش زیان به‌ ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت‌.

ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وبڕه‌ ئاوه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ واده‌كات كه‌ پێكهاته‌كانی شیره‌كه‌ به‌باشی نه‌توێته‌وه‌، كاتێكیش منداڵه‌كه‌ ده‌یخوات له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی دروستبونی غازاتی ناوسك و دواتریش كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ ریخۆڵه‌ و گه‌ده دروست بكات‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مه‌مه‌ شیرانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبووەوە
ناوی ئیسرائیل لەسەر نەخشە سڕایەوە
دوات ناوی ئیسرائیل لەسەر نەخشە سڕایەوە
پەیوەنیدر