وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵمەتی فرۆشتنی خۆراكه سه‌ره‌تاییه‌كانی له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به نرخی پاڵپشتیکراو ڕاگەیاندووە كه خۆی له چه‌ندین جۆر خواردنی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئه‌سر غورێری وه‌زیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کۆمپانیا خۆراکییەکان له ڕێگه‌ی پێگه و فرۆشگاكانی به‌بازاڕكردنه‌وه له به‌غدا و پارێزگاكان پاڵپشتی دەکرێن و بە نرخی (کیبرکێ لە هەرزانیدا) بەرهەمەکان دەخەنە بازاڕه‌وه بۆ فرۆشتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتی فرۆشتن بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ فرۆشتنی هێلكه و شه‌كر، مریشك و گۆشتی ئاژه‌ڵ، لەگەڵ ئارد و دۆشاوی ته‌ماته و چەند پێداویستیەکی تر دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئەم هەڵمەتە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه یاری به نرخەکان ده‌كه‌ن، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانرێت پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییان به‌نرخێكی داشکێندراو لە بازار دابین بكرێت.