ڕووسیا هۆشداری توندی دایە توركیا



 

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند بەهەموو شێوەیەك ئۆپەراسیۆنی زەمینی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕەتدەكەنەوە.

میكائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ بڕواپێهێنانی توركیا بە سازشكردن لەسەر ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ڕۆژئاوای كوردستان.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، هەر كاتێك توركیا لە هەوڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازی وەستا، ئەوا واتای سەركەوتنی دیالۆگە، هەوڵەكانیش لەگەڵ توركیا تا ئێستا بەردەوامن.

لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ڕەتكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا لەلایەن مۆسكۆوە؟ بۆگدانۆڤ دەڵێت: بەڵێ بە دڵنیاییەوە بەئەو ئەركە هەڵدەستین.

ئەم لێدوانە تەنها ڕۆژێك دێت لە پەیوەندی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا كە ئەردۆغان دوای بێهیوابوونی لە ئەمریكا هانای بۆ پوپوتین برد داوای لێكرد هەسەدە و یەپەگە بۆ دووری 30 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی دووربخاتەوە.

توركیا لە دوای هێرشە ئاسمانییەكانی كە لە 20ی نۆڤەمبەرەوە دەستیپێكرد بە نیازبوو هێرشی زەمینی سەر ڕۆژئاوای كوردستان بۆ داگیركردنی كۆبانێ و منبج و چەند شوێنێكی دیكە دەستپێبكات، بەڵام لە ژێر گووشارەكانی ئەمریكا و ڕووسیا سازشیكرد.

سامسۆنگ ئۆفەرەكانی Black Friday لە عێراق ڕادەگەیەنێت
پێت سامسۆنگ ئۆفەرەكانی Black Friday لە عێراق ڕادەگەیەنێت
لیواكانی پاسەوانی سنوور، هەرێم دەخنكێنن
دوات لیواكانی پاسەوانی سنوور، هەرێم دەخنكێنن
پەیوەنیدر