دوو كەس لەسەر بڕینی قاسەی چێشتخانەیەك دەستگیركران



مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەکانی ئاسایش، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە بڕێک پارەیان لەقاسەی چێشتخانەیەکدا دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆليسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای‌ ئەوەی‌ هاووڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد، كەبڕێك پارەی لەقاسەی چێشتخانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەسپێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیربکرێن و دەستیش گیرا بەسەر قاسەکە و پارە دزراوەکەدا.

ئاشكراشی كردووە، تۆمەتباران (ح، أ، ب – م، م، أ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

دراوی ئیسرائیلی داڕووخا و گەیشتە نزمترین ئاستی 10 ساڵی ڕابردوو
پێت دراوی ئیسرائیلی داڕووخا و گەیشتە نزمترین ئاستی 10 ساڵی ڕابردوو
سامانە سروشتییەكان دەربارەی نەوت و بەنزین ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دوات سامانە سروشتییەكان دەربارەی نەوت و بەنزین ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر