دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێك بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەشانازیەوە كاردەكات لەپێناو چەسپاندن و سەندنەوەی مافی زەوتكراوی هەمووان لە ڕێگەی بەغدادەوە.
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردوە، “بەرەو دەرهێنانی یەكجارەكی پرسی مووچە لەژێر دەستی مووچەدزەكانی هەرێم و گەرەنتی كردنی لەڕێكەی كارتی بانكی و بانكە عێراقیە باوەڕپێكراوەكان نەك بانكی نەوت دز و مووچەدزەكان”.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
دەستەكەمان باوەڕی تەواوی هەیە كە بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستانە و سەرجەممان هاوڵاتی عێراقین ، وە سەرجەم پڕۆژە و هەوڵەكانمان بە ئاراستەی عێراقە بەبێ هیچ دوودڵیەك .
دەستەكەمان لە ڕابردوو، ئێستا و لەداهاتووشدا بەشانازیەوە كاردەكات لەپێناو چەسپاندن وسەندنەوەی مافی زەوتكراوی هەموان لە ڕێگەی بەغدادەوە بەرەو دەرهێنانی یەكجارەكی پرسی موچە لەژێر دەستی موچەدزەكانی هەرێم و گەرەنتی كردنی لەڕێكەی كارتی بانكی و بانكە عێراقیە باوەڕپێكراوەكان نەك بانكی نەوت دزو موچە دزەكان.
ئێمە زۆرباش ئاگادارین كە هەوڵەكانمان دەسەڵاتی موچە دزی دوچاری شۆك وفۆبیا كردوە ،لەبەرئەوە ماوەیەكە بووینەتە ئامانجی تیرەكانی دوژمن لەڕێگەی دەیان پەیج وئەكاونتی درۆزنی خۆیانەوە كاردەكەن بۆ هۆنینەوەی تۆمەت و چەواشەكاری بەرامبەر دەستەكەمان بە گشتی و هەندێك ئەندامی چالاك و بوێر و دڵسۆزی دەستەكەمان بەتایبەتی،
دەستەی داكۆكی لەمامۆستایان فەرمانبەرانی ناڕازی ڕای گشتی ئاگادار دەكاتەوە كە ئەندامانی دەستە بەو پەڕی گیانی خۆنەویستانە و دڵسۆزانە كاری خۆیان دەكەن، دەستخۆشییان لێ دەكەین تا زیاتر دژایەتی نەوت دز و موچە دزەكان بكەن.
سەركەوتووبێت خەباتی پیشەیی سەربەخۆی مەدەنیانەی مامۆستایان و فەرمانبەران .
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی .
30 / 10 / 2023 . دووشەممە