دارایی عێراق كاتی ناردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە ڕێكارەكانی ناردنی 700 ملیارەكەی مووچە لە بەغداوە تەواو بووە و هاوكات وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی ئاشكرای دەكات، لەم هەفتەیەدا پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.

مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، “بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینار دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان”.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

ماوەی 35 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 و تا ئێستا مووچەی مانگی 8 دابەش نەكراوە، ئەمە جگە لە دواكەوتنی مووچەی مانگی 9 و 10ی فەرمانبەرانی هەرێم.

“کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت و ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان، جوڵەیەک دەداتە بازاڕ”
پێت “کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت و ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان، جوڵەیەک دەداتە بازاڕ”
تەرمی هاووڵاتیەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
دوات تەرمی هاووڵاتیەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
پەیوەنیدر