ئێران و هەرێم پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوانیان دەدەن



یاریدەدەری پارێزگاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، شارێکی هاوبەشی پیشەسازی و بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن.

نوری عەلى یاریدەدەری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری هەماهەنگی ڕایگەیاند، لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى سەرۆکی ئێران بۆ شارەکە مۆڵەتى پێویست بۆ پرۆژەکە دەردەچێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم شارە پیشەسازی و بازرگانییە هاوبەشەی نێوان ئێران و هەرێم لە ناو خاکی عێراقدا دروست دەکرێت.

هاوکات، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخەوە لە نێوان ئێران و هەرێم لە ئێستادا ساڵانە حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و دەشتوانرێت بۆ ٢٠ ملیار دۆلار زیاد بکرێت.

کارەبای قەزایەکی هەرێم بە تەواوی کرا بە پریپەید
پێت کارەبای قەزایەکی هەرێم بە تەواوی کرا بە پریپەید
مۆڵەت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت
دوات مۆڵەت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت
پەیوەندیدار