نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە



خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە لەسەروو 203 ملیۆن دۆلارەوەیە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی دابەزاندنی نرخەکەی لە بازاڕدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند بڕی 203 ملیۆن و 802 هەزار و 572 دۆلاری فرۆشتووە کە 171 ملیۆن و 142 هەزار و 572 دۆلاری حەواڵە و 32 ملیۆن و 660 هەزاریشی بە کاش بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 161 هەزار و 250 دینار

بۆرسەی سلێمانی 161 هەزار و 350 دینار

بۆرسەی بەغدا 161 هەزار و 400 دینار

بۆرسەی بەسڕە 161 هەزار و 350 دینار

ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد
پێت ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد
ئەڵمانیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن
دوات ئەڵمانیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن
پەیوەنیدر