سبەینێ‌ نەوت لەم شوێنانەی سلێمانی دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ لەناو شاری سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدای ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەش كردنی نەوت بەردەوامە و سبەی دوو شەممە ۳٠ـ۱٠ـ۲٠۲۳ نەوت لە سنوری بنكەی ۸ لەناو شاری سلێمانی دابەش دەكرێت.

ماوەی مانگێكە دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەستی پێكردووە و بەرمیلێكی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان و لە ئێستاشدا دابەشكردنی نەوت گەیشتۆتە ناو شاری سلێمانی.

پێشتر تەها جەمال، بەرپرسی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی نەوت و ئەگەر بەو بڕەی ئێستا نەوت دابین بكرێت، سەرجەم هاووڵاتیان بەرمیلێك نەوتیان پێ‌ دەدرێت.

لە چەمچەماڵ هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس
پێشت لە چەمچەماڵ هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس
هەسەدە تێكشكاندنی هێرشێكی سوپای سوریا و كوژرانی 19 سەربازی ڕاگەیاند
دواتر هەسەدە تێكشكاندنی هێرشێكی سوپای سوریا و كوژرانی 19 سەربازی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار