هەسەدە تێكشكاندنی هێرشێكی سوپای سوریا و كوژرانی 19 سەربازی ڕاگەیاند



هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” تێكشكاندنی هێرشێكی سوپای سوریای بۆ سەر هێزەكانی لە دێرەزوور ڕاگەیاند.

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشێکی سوپای سوریا بۆ سەر گوندەكان و ناوچەكانی دێرەزوور تێکشکێدرا و 19 سەربازیش کوژران و 20 سەربازی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، لەو هێرشەدا، كە كاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ لە سێ‌ میحوەرەوە ئەنجام دراوە 3 شەڕڤانمان شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هاوەنێك لەناو ماڵێكدا 4 هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

سبەینێ‌ نەوت لەم شوێنانەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ نەوت لەم شوێنانەی سلێمانی دابەش دەكرێت
یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکراکرا
دوات یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکراکرا
پەیوەنیدر