وەزارەتێكی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەک هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ هاووڵاتییانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت، كە خۆی لە چەند پسپۆڕی و پیشەیەكدا دەبینێتەوە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ڕانیە ڕادەگەیەنێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەلی دامەزراندنەكە بۆ (پشكنەری كار 2 كەس لە دەرچووانی یاسا، ژمێریاری 2 كەس لە دەرچووانی بەكالۆریۆس، كارگێڕی 2 كەس لە دەرچووانی بەكالۆریۆس، شۆفێر 2 كەس لە دەرچووانی ئامادەیی).

ئاشكراشی كردووە، فۆڕمەکە ڕۆژی چوار شەممە کاتژمێر 09:00ـی بەیانی، لە بەشی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ ڕاپەڕین، لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ڕانیە لە گەڕەکی کێوەڕەش، دابەش دەکرێت.

مـــــەرجەکـــــان:
١- پێــــویستە تەمەنـــی پێشکەش کاری فــۆرم لەنێــوانی (24 بــۆ 35 ) ساڵ بێت.
٢- پێـــویستە خوازیار دانیشتووی ناو شاری ڕانیە بێت.
٣- ئارەزوو مەند پێـــویستە بەڵگەنامەکانی (رەسەن و کۆپی کراو)، لەڕۆژی سەردان کردنی ئامادە بکات لەوانە (کارتی نیشتیمانی +کارتی زانیاری +پشتگیری موختاری گەڕەک + بروانامە یا پشتگیری دەرچوون).
٤- نابێت خوازیار مووچەخۆربێت لەهیچ دامەزراوەیەکی حکومی و تایبەت .
٥-پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لەئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی ڕەت دەکرێتەوە.

وەزارەتی دارایی ڕاپۆرتێکی ڕەوانەی بەغدا کرد
پێت وەزارەتی دارایی ڕاپۆرتێکی ڕەوانەی بەغدا کرد
ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی نیازی پاكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا
دوات ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی نیازی پاكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا
پەیوەنیدر