بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/ هەولێر بڵاویکردەوە، هەندێک لە بنکەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراک ئاگادار دەکاتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی نۆیەم.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لـــە ڕۆژی دوو شەممە بــەرواری ۳۰ / ۱۰ / ٢٠٢٣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکـــاری خـــۆراک و تسلیم کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ۱۰ / ٢٠٢٣.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بنکەکانی ناوشار کە دەبێت سەردانیان بکەن بریتین لە ٢٠١ + ٢٠٢ + ٢٠٣ + ٢٠٤ + ٢٠٥ ، هەروەها بنکە دوورەکان بریتین لە ۲۲۲ + ٢٢٣ شەقڵاوە و هیران + هەریر و باتاس،
راشیگەیاندووە، بەشەخۆراکـــی سـەبـەتـەی نۆیەمــی ساڵــی ۲۰۲۳ لەسەر لیستی مانگی ۱۰ / ٢٠٢٣ دەدرێت.
تا ئێستا ٨ بەشە خۆراک لە هەرێم دراوە و بڕیار وایە تا کۆتایی ئەم ساڵ دوو بەشەخۆراکی تر بدرێت، واتە لە ساڵێکدا 10 بەشە خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت.