ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی نیازی پاكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا



پارێزگاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرۆك وەزیرانی هەرێم به‌هێزه‌وه‌ نیازی پاكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و دەشڵێت: ” ئه‌و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و هەولێری پایتەخت هەیە بۆته‌ مایه‌ی شانازی هه‌مو گه‌لانی عێراق”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای لیژنه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی یاسر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كردووە.

عه‌لی یاسر، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تییه‌ی له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌ بێ هیچ جیاوازییه‌ك پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كراوه‌ و ئاماده‌یشی نیشاندا بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی پێویست له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر، ستایشی ئه‌و ئارامی و ئاسایش و ئاوه‌دانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت كرد، كه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ و ڕایگه‌یاند، “مایه‌ی شانازییه‌ بۆ هه‌مو گه‌لی عێراق”.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاندووە، “سه‌رباری دۆخی سه‌ختی ئابوری، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ویستومانه‌ باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بكه‌ین، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌خت هه‌میشه‌ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بووه‌ بۆ ئاواره‌ و لێقه‌وماوان و هه‌موو ئه‌وانه‌شی له‌ ترسی تیرۆر و تۆقاندن و چه‌وساندنه‌وه‌ ڕوویان كردۆته‌ شاره‌كه‌مان، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان شاری له‌باوه‌شگرتنی هه‌مووانه‌”.

ڕاشیگەیاندووە، “وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ زۆر ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران نیین، به‌ڵكو خواستی ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ و دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان”.

وتوشیەتی، “ئه‌و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتیی و هه‌ولێری پایته‌خت به‌تایبه‌ت هاتۆته‌ ئاراوه،‌ كه‌ ئه‌مڕۆ بۆته‌ مایه‌ی شانازی هه‌موو گه‌لانی عێراق، دۆخی سه‌ختی دارایی و هه‌موو ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌وه‌ و شه‌ڕی تیرۆستانی داعش نه‌بوایه‌، هه‌رێمی كوردستان و پایته‌خته‌كه‌ی پێشكه‌وتنی زیاتریان به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینی”.

سەبارەت بە دواین گۆڕانكارییه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “گه‌لانی عێراق به‌گشتیی ماندوون و پێویستیان به‌ سه‌قامگیری و حه‌سانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ بڕوای ئێمه‌ش ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌”.

جەختیشی كردۆتەوە، “هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌هێزه‌وه‌ نیازی پاكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌هێڵان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان”.

وەزارەتێكی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێت وەزارەتێكی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
بڕیارە سبەینێ شایستەی وانەبێژان خەرج بکرێت
دوات بڕیارە سبەینێ شایستەی وانەبێژان خەرج بکرێت
پەیوەنیدر