مشتومڕ لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم دروستبووە



شارەزایانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان مەزەندەیان کردووە، حکومەتی هەرێم پێویستی بەلایەنی کەمەوە بە ٩٤٠ ملیار دینار لە مانگێکدا هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کارگێڕی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مشتومڕ لەسەر شایستەییەکانی هەرێم لە ڕێگەی “کێشەی ژمارە” و داتاکان و خەمڵاندنەکانەوە سەبارەت بە پێویستی پێدانی مووچە جارێكی دیكه‌ سه‌ریهه‌ڵداوته‌وه‌ و ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ دواكه‌وتووه‌.

فازڵ نەبی حەسەن، شاره‌زای ئابوری و بریكاری پێشوتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی ڕاگه‌یاند، “ئەو پارانه‌ی کە حکومەتی فیدڕاڵی ناردوویەتی بە شێوەیەکی دروست نەهاتووە و دەبوو لە شێوەی پێشینەدا بگات نەک قەرز، چونکە حکومەتی هەرێم پشکی لە بودجەی گشتی عێراقدا هەیە”.

ئاماژەی‌ به‌وه‌شکرد، بڕی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بێجگە لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم ته‌نها به‌شی مووچه‌ ده‌كات و به‌شی خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ ناكات، “حکومەتی هەرێم تەنها موچە نادات، بەڵکو خەرجییەکانی دیکەش دەگرێتە ئەستۆ وەک پڕۆژەی وەبەرهێنان و جێبەجێکردنیان، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی بڕە پارەیەکی زیاتر لەوەی ئێستا هەیە بنێرێت”.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیار وابوو هه‌فته‌ی پێشوو بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری ‎مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ ناردنی پاره‌كه‌ دواكه‌وت.

عەبدولسەلام به‌رواری، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری ئابوری ئاماژەی بەوەکرد، “بنەمای تیۆری بۆ داهات و باجەکانی دارایی کە هەرێم داوای دەکات دەتوانرێت لە مادەی ١٢١ی دەستوردا سەیری بکرێت، چونکە بڕگەی (أ)ی مادەکە باس لەوە دەکات کە هەرێم مافی خۆیەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری بەکاربهێنێت، جگە لەوەی لە ماددەی ١٢٠ی دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدڕاڵیدا هاتووە”.

باسی لەوەشکرد، “بڕگەی سێیەمی هەمان ماددە پشکێکی دادپەروەرانە لە داهاتە کۆکراوەکانی فیدڕاڵی بۆ هەرێمەکان و پارێزگاکان دابین دەکات، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ بۆ جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی، بە لەبەرچاوگرتنی سەرچاوە و پێداویستییەکانی و ڕێژەی دانیشتوانەکەی، هاوکات بڕگەی پێنجەمی ماددەی ١٢١ دووپاتی دەکاتەوە، کە حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە لە هەموو شتێک کە پێویستە بۆ بەڕێوەبردن”.

لە کاتیکدا بڕیارە شاندی هەرێم لەم هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵی كۆببێته‌وه‌، پێشه‌وا هه‌ورامانی، ‎وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، “ده‌مانه‌وێت بڕیارێكی كۆتایی و ریشه‌یی له‌مباره‌یه‌وه‌ بدرێت و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خرێنه‌وه‌ ناڕه‌حه‌تی و سه‌ختی”.

 

پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا: بۆ جەنگ ئامادەین
پێت پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا: بۆ جەنگ ئامادەین
دوای دوو ڕۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ غەززە گەڕایەوە
دوات دوای دوو ڕۆژ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ غەززە گەڕایەوە
پەیوەنیدر