بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی نامەیەكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری خوێندنگەكانی سلێمانی كردوە و داوایكردوە، مامۆستایان ئاگاداربکەنەوە و سبەینێ یەكشەممە دەست بەدەوام بكەن.
بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کراوە کە سبەینێ مامۆستایان پەیوەندی بە قوتابخانەکان بکەنەوە و دەوامی فەرمی دەستپێبکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە ١٣ شوێنی شاری سلێمانی و دەوروبەری خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بکرێت.