وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:”هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت ، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی ۷٠٠ ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت.

‎دەشڵێت:”ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێشەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی”.

‎وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ڕابردوو نیەتی ڕوونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین.

بەناز رەمەزان بۆ مامۆستایان: سبەینێ دەوامی خوێندن دەستپێدەکات
پێت بەناز رەمەزان بۆ مامۆستایان: سبەینێ دەوامی خوێندن دەستپێدەکات
سبەینێ چەند ناوچەیەکی تر نەوتی سپی وەردەگرن
دوات سبەینێ چەند ناوچەیەکی تر نەوتی سپی وەردەگرن
پەیوەنیدر