بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لەم هەفتەیەدا و لە سەرەتای مانگی (11)ەوە باران بارینی سەرتاسەری لە ناوچەكانی عێراق و هەرێم دەستپێدەكات و هەر لەو مانگەدا “پەڵە” دەدات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شه‌پۆله بارانه سه‌رتاسەرییەكان دەكەونە نێو مانگی 11 و له‌و مانگه‌شدا په‌ڵه دەدات، چونكه هه‌موو سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به بارانی زۆر باش ده‌كه‌ن.
وتیشی، “هه‌موو نیشانه‌كانیش، كه ڕوو ده‌ده‌ن زۆر باشن و دڵنیامان ده‌كاته‌وه تا ئاستێك، كه مانگی 11 ئاستی باران تیایدا له‌سه‌روو ئاستی ساڵانه‌وه‌یه به‌تایبه‌تیش شه‌پۆله‌كان ده‌كه‌ونه دوای 5ی11 كه پشت به‌خودا كۆتایی به‌م بارودۆخه وشكه دێت و ئه‌مه حاڵه‌تێكی كاتیه”.
لای خۆشیەوە، دەستەی گشتی کەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و ڕۆژی دوو شەممە ئاسمان هەوردەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە لە شەودا و خێزایی با زیاد دەکات بەجۆرێک لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما کەمێك نزمدەبنەوە.
کەشناسی باسی لەوەشکردوە، لە ڕۆژی سێ شەممەدا، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ڕۆژی چوار شەممەش باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.