G7 لەبارەی ئەتۆمەوە هۆشداری دایە ڕووسیا



 

وڵاتانی G7 كە لە هەر یەك لە ئەمریكا، كەنەدا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن پێكهاتووە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، دڵنیاییان دا لە پشتیوانیكردنی ئۆكراین.

لەو بەیاننامە هاوبەشەدا كە لە كۆبوونەوەی ئۆنلاینی سەركردەی وڵاتانی G7دا پەسەند كرا كە ئەڵمانیا سەرۆكایەتی ئەم قۆناغەی دەكات، هاتووە؛ ”جارێكی دیكە دڵنیایی دەدەین لە پشتیوانی نەبڕاوەمان بۆ ئۆكراین و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ كیێڤ لە بەرامبەر شەڕی بەردەوامی رووسیا دەردەبڕین”.

لە بەیاننامەكەدا سەركۆنەی هێرشە ‘نامرۆڤانە و بێ بەزەییەكانی’ رووسیا كراوە بۆسەر ژێرخانە هەستیارەكانی ئۆكراین و باس لەوە كراوە كە كردەی دژبە مەدەنی تاوانی جەنگە.

لە بەیاننامەكەدا، هەروەها جەخت كراوەتەوە لەوەی ئامانجیان ئەوەیە لە كۆتاییدا تێچووی نۆژەنكردنەوەی ئەو ژێرخانە گرنگانە بدەن كە بەهۆی هێرشی بێ بەزەیی رووسیاوە زیانیان بەركەوتووە یان وێرانبوون و هاتووە؛ ”نابێت تاوانەكانی جەنگ و ستەمەكانی دیكە بێ سزا بمێننەوە. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان (سەرۆكی رووسیا ڤلادیمیر) پوتین و بەرپرسانی دیكەی وڵاتەكە بە بەرپرسیار دەزانین. لێدوانە نابەرپرسیارەكانی رووسیا لەبارەی ئەتۆم جێگەی قبوڵ نییە و جارێكی دیكە دڵنیایی دەدەین لەوەی كە بەكارهێنانی هەر چەكێكی كیمیایی، بایۆلۆجی یان ئەتۆمی دەرەنجامی جیددی دەبێت”.

هاوكات وڵاتانی G7 داوایان لە رووسیا كرد، جەنگی سەر ئۆكراین رابگرێت و بەتەواوی و بەبێ مەرج لە خاكی ئەو وڵاتە بكشێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، وڵاتەكان خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوە لەبارەی نوێكردنەوەی رێككەوتنی رێڕەوی گواستنەوەی دانەوێلە لە دەریای رەش.

وڵاتانی G7 ئەوەشیان خستووەتەڕوو كە یانەیەكی ئاووهەوایان پێكهێناوە و ئامانجی سەرەكی لەو كارەش سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پێكهاتەیەكی پیشەسازییە كە دۆستی ژینگە بێت.

لە بەیاننامەكەدا داوا لە رێكخراوی هاریكاری ئابووریی و گەشەپێدان (OECD) كراوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (IEA) میوانداری سكرتاریەتی كاتی یانەی ئاووهەوا بكات.

هەدەپە دادگاییدەكرێت
پێت هەدەپە دادگاییدەكرێت
سەردەشتییەك بەهۆی مۆندیالەوە گیانی لەدەستدا
دوات سەردەشتییەك بەهۆی مۆندیالەوە گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر