پۆلیسی بەردەرەش ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک لە ماڵەکەیدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری چەقۆی پێوەیە.
ڕایشیگەیاند، ئەوکەسە ناوی ( ئەرکان خەیری ) یە و کارمەندی ئاسایشی بەردەڕەشە بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە.