سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاكی فەلەستین



شەری ئیسرائیل- فەلەستین چووە 22هەمین ڕۆژەوە و سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان چوونەتە ناو خاكی غەززە.

دانیال هه‌گاری، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، “هێزه‌كامان چوونه‌ته‌ نێو كه‌رتی غه‌ززه‌ و له‌ ئێستادا له‌ناو ئه‌و شاره‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن”.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختیشی كردەوە، کردە سەربازییەکانمان تا لەناوبردنی حەماس و گەڕاندنەوەی ڕفێنراوەکان بەردەوام دەبن.

قسەكانی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەیە بۆ دەستپێكردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس و كۆنتڕۆڵ كردنی غەززە و هاوكات ڕوسیا هۆشداری لە ڕوودانی كارەساتی مرۆیی لەو ناوچەیە دەدات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر غەززە خاپور بکرێت و خەڵکەکەی ئاوارە بکرێت ئەوە کارەساتێکی چەند دەیە یاخود چەند سەدەیی دەخوڵقێنێت.

وتیشی، “زۆر پێویستە پرۆگرامێکی مرۆیی دابنرێت بۆ ڕزگارکردنی دانیشتوانی ناوچەکە لە کێبرکێ و ناکۆکی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە، ژمارەی کوژراوان بۆ ٧ هەزار و ٧٠٣ کەس بەرز بووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی سەربەهێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەشداری بۆردومانەکانی شەوی ڕابردووی سەرکەرتی غەززەیان کردووە و ١٥٠ ئامانجیان لەژێر زەوی غەززە پێکاوە، کە لەنێویاندا ئەو تونێلانە هەن، کە لەلایەن بزووتنەوەی حەمماسەوە بەکار دەهێنرێن و چەندین چەکداریان بەهۆی ئەو هێرشانەوە کوشتووە.

بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بوو بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا و ئینتەرنێت لەشارەکەدا و هیچ ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری بەهۆی چڕی بۆردومانەکانەوە نەیدەتوانی بریندار و تەرمەکان بگوازێتەوە.

مەسرور بارزانی پەیامێكی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
پێت مەسرور بارزانی پەیامێكی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
ئێران بۆ ئەمریکا: بنکەسەربازییەکانتان لەژێر دەستماندایە
دوات ئێران بۆ ئەمریکا: بنکەسەربازییەکانتان لەژێر دەستماندایە
پەیوەندیدار