بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان دوو کەسیان بە تۆمەتی فریودان و ئەنجامدانی نوشتە و جادوو دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئاسایش لە دوای ئەنجامدانی چاودێری و بە دواداچوونی وورد لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابوو لە ڕێگەی (سحر و نوشتە و جادوو) هاووڵاتیان فریوبدەن و ببنە هۆکارێک بۆ تێکدانی خێزان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت و چەندین کەرەستە و پارچە جل و بەرگ کە بۆ مەبەستی نوشتەکردن بەکارهێنرابوون.
لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٤٠) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.