نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەوە بڕیارێکی دەرکرد



رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، پڕۆژە بڕیارێكی پەسەندكرد بۆ راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە كەرتی غەززەو كردنەوەی رێڕەوی مرۆیی بۆ دانیشتووانەكەی بۆ ئەوەی هاوکارییان پێ بگات.

میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە، کە ئەمشەو ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌نگى ١٢٠ وڵات پرۆژه‌بڕیارێكى له‌باره‌ى دۆخى غه‌ززه‌ و شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ركرد كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌، “راگه‌یاندنى ئاگربه‌ستى مرۆیی ده‌ستبه‌جێ و كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى مرۆیی بۆ گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی ده‌ستبه‌جێ به‌ هاووڵاتیانى غه‌ززه‌”.

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە ئەمشەو ئیسرائیل هێرشێکی چری کردووەتە سەر کەرتی غەززە و تەنانەت هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلیش پچڕاوە و غەززە بە تەواوی لە جیهان دابڕاوە.

 ئەمریکا: هیچ هێڵێکی سور بۆ ئیسرائیل داناننێین
پێت  ئەمریکا: هیچ هێڵێکی سور بۆ ئیسرائیل داناننێین
ئیسرائیل: لەئەمشەوەوە هێرشە زەمینییەکانمان بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکەین
دوات ئیسرائیل: لەئەمشەوەوە هێرشە زەمینییەکانمان بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکەین
پەیوەنیدر