سبەینێ نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەشدەکرێت



بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، سبەی شەممە نەوتی سپی لە ناو سەنتەری شارەکە دابەشدەکرێت.
بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردووەتەوە کە سبەی شەممە ۲۸ـ۱٠ـ۲٠۲۳ نەوت لەناوشاری سلێمانی لە بنکەکانی (۷و۸) دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی نەوت لەو بنکانە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند ساڵێکە هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکانە نەوتیان وەرنەگرتووە و هەر خێزانێکیش بڕی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٤ هەزار دینار پێدەدرێت، لە کاتێکدا لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بە ٣١ هەزار دینار ئەو برە نەوتە دەدرێت بە هاووڵاتییان.

ئیسرائیل: لەئەمشەوەوە هێرشە زەمینییەکانمان بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکەین
پێت ئیسرائیل: لەئەمشەوەوە هێرشە زەمینییەکانمان بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکەین
مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت بەردەوامە و یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین
دوات مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت بەردەوامە و یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین
پەیوەندیدار