ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سەنگاو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار کەس بوون بە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لە کاتژمێرسێ و ٣٠ خولەکدا، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – سەنگاو روویداوە.
ئەماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە چوارکەس برینداربوون و سیانیان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشانەکانی شاری سلێمانی کراون.
ئەنجامدا دوو شۆفێر لە و دوو سەرنشین برینداربوون و سێ لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران”.