ئەمڕۆ هەینی جارێكی دیكە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە سەربازانی ئەمریکا بو هاوپەیمانانی تێدا نیشتەجێیە كرایەوە ئامانج و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشكراوەتەوە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی تێدایە و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرشكرایە سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر وەك بەرپرسانی ئەمریكاش بڵاویانكردەوە هێرشەكە شكستیپێندراوە.
لایخۆیەوە حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەڵامی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێڕاق و سوریا دەدەنەوە و ئەمڕۆش بۆردومانی دوو بنکەی ئەو چەکدارانەیان کرد کە گوماندەکرێت ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانبن لە سوریا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە حکومەت و پەڕلەمانی عێراق کرد، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دابخات، وتیشی ئەگەر وەڵامی داواکەیان نەدرێتەوە ئەوا هەڵوێستیان دەبێت و هەڵوێستەکانیشیان دەخەنەڕوو.