لەڕاگەویەنراوێکدا سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، “هێرشی زەمینیمان بۆ سەر غەززە دەستپێكردووە و چەند پێگەیەكی بزووتنەوەی حەماس كراونەتە ئامانج.
لەڕاگەیەنراوەکەدا سوپای ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، شەوی ڕابردوو هێرشی زەمینییان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێكردووە و هێرشەكەیان ماوەی چەند كاتژمێرێكی خایاندووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشەكە بە تانك و زرێپۆش ئەنجامدراوە و چەند پێگەیەكی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە كراونەتە ئامانج و دوای تەواوبوونی هێرشەكە هێزەكانیان گەڕاونەتەوە خاكی ئیسرائیل.