” پشتبەستوو بە یاسا و بڕیارەکانی دادگا بەهەموو شێوەیەک رووبەڕووی یاساشکێنان ببنەوە”



بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم: پشتبەستوو بە یاسا و بڕیارەکانی دادگا بەهەموو شێوەیەک رووبەڕووی یاساشکێنان ببنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرخێڵ کەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان، ئەفسەران و کارمەندانەوە پێشوازیلێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جگەلەوەی گوێبیستی راپۆرتێکی گشتگیر بوو لەبارەی هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کرد کە هەمیشە و ماندوونەناسانە لە خەمی ئاسایشی خەڵک و سەقامگیریی هەرێمدا بوون و رایگەیاند، هەوڵەکانتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکییە بەردەوامەکانتان لەپێناو پاراستنی سەروماڵی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر مایەی شانازییە و بەڕێزەوە لێیدەڕوانین.

لەبارەی دۆخی ئەمنی و مەترسیی پاشماوەکانی داعشەوە،  بافڵ تاڵەبانی ئامادەبووانی لە بەرنامەی نوێ بۆ ئەنجامدانی چالاکییە سەربازییەکان بەرچاوڕوونکرد و داوایکرد، هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە هەرێم و عیراق فراوانتربکرێن و ئەم هەنگاوەشی بە فاکتەرێکی گرنگی ئارامی و سەقامگیری ناوبرد.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا  بافڵ تاڵەبانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی راسپارد، پشتبەستوو بە یاسا و بڕیارەکانی دادگا بەهەموو شێوەیەک رووبەڕووی یاساشکێنان ببنەوە و دژی هەر هەوڵێک بوەستنەوە کە ئامانجەکەی دروستکردنی مەترسی و تێکدانی ئاسایش بێت. وتیشی، ژیان و ئارامیی خەڵک کاری لەپێشینەی ئێوەیە و دەبێت هەموو هەوڵەکانتان لەو پێناوەدا بێت، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.

هێرشکرایە سەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
پێت هێرشکرایە سەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
بە بیانووی نزیکایەتی پارتی لە تورکیا، داوا دەکرێت خاڵە سەربازییەکان ڕادەستی سوپای عێراق بکرێت
دوات بە بیانووی نزیکایەتی پارتی لە تورکیا، داوا دەکرێت خاڵە سەربازییەکان ڕادەستی سوپای عێراق بکرێت
پەیوەنیدر