سودانی شەش مانگ دەداتە وەزیرەکانی کابینەکەی



سەرۆكوەزیرانی عێراق، ماوەی شەش مانگ وەك مۆڵەت بۆ وەزیرەكانی حكومەتەكەی دیاری دەكات بۆ هەڵسەنگاندنی كارەكانیان بەپێی ئەو پلانەی بۆ كاركردنی حكومەت بڕیاری لەسەر دراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی، كۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیران، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر بەرنامەی كابینەی حكومەت، محەمەد شیاع سوودانی.

سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە كە كارەكانی كابینەی حكومەت لەژێر ڕۆشنایی بەرنامەی حكومەت هەڵدەسەنگێندرێن، هەڵسەنگاندنەكەش بەپێی كاتی دیاریكراو، هەریەك لە وەزیرەكان و بریكاری وەزارەت، پارێزگار و راوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەگرێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە،سوودانی لە سبەینێوە سێ مانگ مۆڵەتی بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەكان دیاریكردووە ، دوای ئەو ماوەیە بەپێی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای كاركردنیان دەكرێت.

هەروەها ماوەی شەش مانگیشی وەك مۆڵەت بۆ وەزیر و بریكاری وەزارەت و پارێزگار و ڕاوێژكارەكان دیاریكرد، دوای ئەو ماوەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، ئەدای كارەكانیان هەڵدەسەنگێندرێت.

دانیشتوانی پێنجوێن  بۆ وەرگرتنی ئاگاداردەکرێنەوە
پێت دانیشتوانی پێنجوێن بۆ وەرگرتنی ئاگاداردەکرێنەوە
قوباد تاڵەبانی بۆ فەرماندە ئاکام: تۆ بۆ هەمیشە لە دڵی هەمووماندا بە زیندوویی دەمێنیتەوە
دوات قوباد تاڵەبانی بۆ فەرماندە ئاکام: تۆ بۆ هەمیشە لە دڵی هەمووماندا بە زیندوویی دەمێنیتەوە
پەیوەنیدر