عه‌قید ساڵح زراری، فه‌رمانده‌ی لیوای ١٨ی پیاده، یەکێک بوو لە بریندارانی چیای قەرەچوغ بەهۆی سەختی برینەکەی له نه‌خۆشخانه گیانی لە دەستدا، ژمارەی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له‌و ڕووداوه گه‌یشته سێ كه‌س.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌قید ساڵح زراری، فه‌رمانده‌ی لیوای ١٨ی پیاده كه یەکێک بوو لە بریندارانی چیایی قەرەچوغ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئێوارەی ٢٢ی ئه‌م مانگه، شەڕ لە نێوان هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ٨٠ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا ڕوویدا، بەهۆیەوە دوو پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، به گیانله‌ده‌ستدانی عه‌قید ساڵح زراری كۆی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه گه‌یشته سێ كه‌س و ١١ پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون، دوو سه‌ربازی عێراقیش گیانیان له ده‌ستدا و پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.